ئاڤا هۆکاری کەمبوونەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئەو بڕە پارەیەی وەک هاوکاریی مانگانە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دەدرێتە پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. هۆکارەکەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو پێشمەرگانەوەیە کە لەو هاوکارییە سوودمەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکارایی هاوپایمانان مانگانە بڕەکەی 25 ملیۆن دۆلارە، لەو بڕە مانگانە نزیکەی 15 ملیۆن دۆلاری وەک پارە دابەش دەکرێت و ئەوەی تر بۆ پێداویستی لۆجیستییە.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا زانیویەتی هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی پشکی تاکەکەسیی پێشمەرگە، پرۆسەی یەکخستنەوە و چاکسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەردەوام لیوای نوێی پێشمەرگە دەخرێنە سەر لیوا هاوبەشەکان، ئەمەش وا دەکات ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی شایستەی وەرگرتنی هاوکارییەکەن زیاد بکات بۆ نموونە، ئەگەر چەند مانگێک لەمەوبەر ئەو بڕە پارەیە بەسەر 65 هەزار پێشمەرگەدا دابەشکرابێت، ئەم مانگە بەسەر نزیکەی 78 هەزار پێشمەرگەدا دابەشکراوە. واتە، هەمان بڕە پارە بەسەر ژمارەیەکی زیاتری پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەکی تایبەت لە تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت:لەکۆی نزیکەی 78 هەزار پێشمەرگە، مانگی حەوت 74 هەزار و 400 ئەفسەر و پێشمەرگە و پلەداری لیوا هاوبەشەکان لەڕێگەی هەژماری منەوە هاوکارییەکەیان وەرگرتووە. بەگشتیش تاوەکو ئێستا زیاتر لە 850 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من تۆمار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن