ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

ئاڵای وڵاتانی ئێران و عێراق، وێنە: reuters

ئاڤا نیوز

حکومەتی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 18 دامەزراوە و تاکەکەسی ئێرانیدا سەپاند کە یارمەتی ئێران دەدەن لە خۆدزینەوە لە سزا ئابوورییەکانی وڵاتەکەیان.

وێنە گەورەکە:
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ژمارەیەک دامەزراوە و کەسایەتی ئێران دەسەپێنێت بەهۆی ئەو پاڵپشتییانەی کە یارمەنتی ڕژێمی ئێران دەدەن بۆ خۆ دزینەوە لە باج.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە سزای نوێی سەپاندووە بەسەر 18 دامەزراوە و تاکەکەسی ئێرانیدا. ئەم لایەنانە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە هەوڵەکانی ڕژێمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی داهات و خۆدزینەوە لە سزاکانی ئەمریکا.

زانیاریی زیاتر: ئێران بەهۆی ئەو فشارە داراییە قورسانەی کە بەهۆی گۆشەگیریی نێودەوڵەتییەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە، سیستەمی بانکیی ئاڵۆز و سیستەمی نامەگۆڕی پارەدانی جێگرەوەی داهێناوە. ئامانج لەم کارە خۆدزینەوەیە لە سزا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی توانای کۆکردنەوەی داهاتی هەناردەکراو، بەتایبەتی لە فرۆشتنی نایاسایی نەوتەوە. ئەم سیستمانە، هاوکات، ڕێگەخۆشکەرن بۆ بەردەوامبوونی ڕژێم لە دابینکردنی بودجە بۆ هێزە بریکارەکانی و سەرکوتکردنی گەلانی ئێران.

لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵمەتی زۆرترین فشاری سەرۆک ترەمپ و گۆشەگیریی زیاتری ڕژێمی ئێران لە سیستەمی دارایی جیهانی، چی دیکە شوێنێکیان بۆ خۆحەشاردان نەماوەتەوە و وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو پلانانەی ئێران کە ئامانجیان خۆدزینەوەیە لە سزاكان، هەروەها ڕێگری لەو وڵاتە دەکات کە داهاتیان لەو ڕێگەیەوە دەستبکەوێت و سەرچاوە داراییەکانی بەرنامە چەکدارییەکانی ئێران وشک دەکات بۆ پاراستنی گەلی ئەمریکا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەناو دامەزراوە سزادراوەکاندا کۆمپانیای سیستمی ئاڵوگۆڕی ڕەونک  هەیە کە ڕۆڵی هەبووە لە پەرەپێدانی سیستمی نامەگۆڕیی نێوان بانکەکان لە دەرەوەی ئێران، ئەم سیستمە بۆ ئەوە دروست کراوە کە ڕێگە بە ئێران و هاوپەیمانەکانی بدات باج بەسەر ئەو کۆنترۆڵانەدا بدەن کە لەسەر سیستمە باوەکانی پارەدان هەیە. هاوکات، بەرپرسانی باڵای کۆمپانیاکە، عەلی مورتەزا بیرەنگ، محەممەد شەفیع پوور و سەید مەحموبد ڕەزا سەجادی، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.

لەهەمان کاتدا، بانکی قوبرسی ئۆفشۆر کە لە دوورگەی کیش دامەزراوە، وەک کەناڵێکی دارایی نهێنی بۆ حکومەتی ئێران کار دەکات تا لە مامەڵە دەرەکییەکانیدا لە سزاكان دەربازی بێت. ئەم بانکە بە نهێنی لەلایەن بانکی پارسیانی سزادراوەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت. سێ لە بەرپرسانی باڵای بانکەکە، هادی نووری، عەلی ڕەزا فەتاحی نۆکەمبەری و عادل برجسیان، سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

هاوکات ژمارەیەک کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیای ئێران سزایان بەسەردا سەپێندراوە کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەکارهێنراون بۆ چاودێریکردنی هاوڵاتیانی ئێرانی.
 
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، هەموو موڵک و ماڵێکی ئەو کەس و لایەنە سزادراوانەی کە لە ئەمریکان یان لەژێر کۆنترۆڵی هاووڵاتیانی ئەمریکیدان، بلۆک دەکرێن. هەر جۆرە مامەڵەیەک لەگەڵ ئەم کەس و لایەنانە دەتوانێت دەرئەنجامەکەی سەپاندنی سزای مەدەنی یان تاوانکاری بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ