
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەبارەی پێشهاتەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ واشنتن دەڵێت، ئێران هیچ ڕێککەوتنێکی تاکلایەنە و سەپێنراو قبوڵ ناکات.هاوکات، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت بگاتە ڕێککەوتن پێویستە واز لە بیرۆکەکانی نەتانیاهۆ بهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا و ئێران تاوەکو ئێستا پێنج خولی دانووستانی ناڕاستەخۆیان بە نێوەندگیری عومان ئەنجامداوە، سەرەڕای ئەوەی هەردوو لایەن کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی وەسف دەکەن، بەڵام سەپاندی سزای نوێ لەلایەن ئەمریکا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نیگەرانی بۆ لایەنی ئێرانی دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا دەبێ درک بەوە بکات، ئەگەر بە ڕاستی بەدوای ڕێککەوتندا دەگەڕێت، دەبێت ڕێبازی خۆی بگۆڕێت و خۆی لە بیرۆکەکانی نەتانیاهۆ بەدوور بگرێت.
- هاوکات لەبارەی سزاکانی ئەمریکاوە دەڵێت، لە پێشنیازی ئەم دواییەی ئەمریکادا باس لە هەڵگرتنی گەمارۆکان نەکراوە، ئەمەش هەڵسوکەوتی دژ بەیەک و ناپاکی واشنتن نیشان دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی کردووە، لە کاتێکدا ئەمریکا بەردەوامە لە دانووستانەکان لەگەڵ ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک