
زەکەریا سەلمان، قوتابی قۆناغی دووەمی زانکۆ
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی گەنجێک بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە و بەگوێرەی ڕێنمانی زیرەکی دەستکرد بەخێرای سۆشیاڵ میدیا داگیر دەکات، کەسوکاری ئەو گەنجە نیگەرانن لەبەرامبەر شێواندنی ڕاستییەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، لە چەند دەزگایەکی میدیایی بڵاوکرایەوە، گەنجێکی دەڤەری برادۆست بەهۆی وەرگرتنی ڕێنمای لە زیرەکی دەستکرد خواردنی دەرمانی هەڵە بۆ چارەسەری نەخۆشی گیانی لەدەستداوە و هەواڵەکە بە خێرای لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە.
زانیاریی زیاتر: زەکەریا سەلمان، قوتابی قۆناغی دووەمی زانکۆیە و خەڵکی دەڤەری برادۆستە، دوای ئەوەی فشاری خوێنی دادەبەزێت ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران دەکرێت و دۆخی تەندروستیی بەرەو باشبوون دەچێت، دواتر لەهەمان ڕۆژ جارێکی تر فشاری خوێنی دادەبەزێت بەرلەوەی ڕەوانەی هەولێر بکرێت کۆچی دوای دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەلمان خدر، باوکی ئەو گەنجە بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە زۆرێک لە دەزگا میدیاییەکان نیگەرانین بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری لەسەر مردنی کوڕەکەم، ئەمە وای کردووە دووجار جەرگمان بسووتێت.
- کوڕەکەم لە منداڵییەوە نەخۆشی دابەزینی فشاری خوێنی لەگەڵ و ئەمجارەش هاوشێوەی هەموو جارێک دووبارە تووشی هەمان دۆخ بووەتەوە و هەموو ئەو هەواڵانە باس لەوە دەکەن کە گوایە، زەکەریا ڕاوێژی بە زیرەکەی دەستکرد کردووە بۆ بەکارهێنانی دەرمان دوورە لە ڕاستییەوە و چەواشەکارییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
2 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: گەر سەرۆک شی جینگپینگ بانگهێشتم بکات ئامادەم سەردانی چین بکەم