پۆلیسی زاخۆ: کچێکی بیرکۆڵ  شەربەت و سبخی بەسەر دوو ATM کردووە

شەیری بکە لە:
پۆلیسی زاخۆ: کچێکی بیرکۆڵ  شەربەت و سبخی بەسەر دوو ATM کردووە

وێنەی ئەو کچەی کە لە زاخۆ دەستکاری ئای تی ئێمەکانی کردبوو

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی زانیاری لەبارەی تێکدانی دوو ATM لە زاخۆ بڵاوکرایەوە، پۆلیسی زاخۆ دەڵێت 'کچێکی بیرکۆڵ ئەو کارەی کردووە'.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم ئەحمەد ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شەوی یەکشەممە کەسێک شەربەت و سبخی بەسەر دوو ATMدا کردووە، بەوهۆیەوە شاشەی ATMکان کار ناکەن.

- دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانەوە، لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە کە کچێکی بیرکۆڵی تەمەن 20 ساڵ ئەو کارەی کردووە.

زانیاریی زیاتر: بە بڕیاری دادوەر لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە داواکراوە، ئەمڕۆ کچەکە و باوکی بۆ لێکۆڵینەوە ئامادەبن، چونکە ئەو دوو (ATM)ـە دانەیەکیان هی بانکی جیهانە و ئەوی دیکە سەر بە RTی بانکە، ئەگەر ئەم دوو شوێنە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکەن ئەوا پێبژاردنیان پێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: