
ئیهود ئۆلمێرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل ڕەخنە لە کارەکانی سەرۆکوەزیرانی ئێستای وڵاتەکەی دەگرێت، هێما بۆ سەرۆکی ئەمریکاش دەکات بەوەی ئەو دەتوانێت جیاوازی دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: ئیهود ئۆلمێرت، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل ڕاگەیاند، پێویستە ترەمپ، بە نەتانیاهۆ، بڵێت بەسە بەسە، ئەو بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی هەیە کە لە پێشینەی ئەوەی کە ئەگەر هەیە بەرژەوەندییە نیشتمانی بێت دایبنێت"، دەشڵێت، ئەمریکا کاریگەری زیاتری لەسەر حکومەتی ئیسرائیل هەیە لە هەموو زلهێزەکانی دیکە و ترەمپ دەتوانێت جیاوازی دروست بکات.
هاوکات لەدرێژەی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر غەززە، بەردەوامیی شەڕەکەی بە تاوان ناساند و پێداگری لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
زانیاریی زیاتر: ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بۆ ماوەی 40 خولەک قسەیان کرد، چەند پرسێک تاوتوێ کران لەوانەش ئێران و غەززە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئێستا ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ ئاگربەستی غەززە چرتڕکردووتەوە، ئەمریکا پێشنیازی پێشکەش بۆ حەماس کردووە، سەرچاوەکان دەڵێن، ئەگەر حەماس وەڵامی ئەرێنی بداتەوە، ویتکۆف لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە ناوچەکە، ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە