
ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ئیدارەی سۆران، سەركەوتنی پلانی ئەمنیی ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەرەكەی ڕاگەیاند و وتەبێژی پۆلیسی سۆران تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، پلانی پاراستنی گەشتیاران بەدرێژایی ڕۆژە پشووەكانی وەرزی هاوین بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەكە: بەر لە هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی و گشت دەزگا ئەمنییەكانی دیكەی سنوورەكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژن داڕشت، بە مەبەستی ڕێكخستنی شوێنە گەشتیارییەكان و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان لە هەر جۆرە ڕووداوێكی نەخوازراو.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێرمان لە دەڤەری سۆران، لێدوانی تایبەتی لە شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران وەرگرتووە، تێیدا ئاماژە بەوە دەكات: دوای دانانی پلانێکی تۆکمە و بە هەماهەنگی سەرجەم دامودەزگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان ئەمڕۆ پلانەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات، لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، سەرەڕای هاتنی دەیان هەزار گەشتیار بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكە، هیچ کێشە و گرفتێک دروست نەبووە و توانراوە بەشێوەیەکی چڕ کار لەسەر پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان، سەیرانکاران و گەشتیاران بکرێت.
- وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سۆران باسی لەوەشكرد، کار دەکەین بۆ ئەوە لە ڕۆژانی پشووی هەفتانەش تا وەرزی هاوین تەواو دەبێت، هیچ گرفتێک بۆ گەشتیاران دروست نەبێت و بە ئارامی كاتە خۆشەکانیان بەڕێ بکەن.
لەلایەكی دیكەوە: عەمیدی مافپەروەر، سەران لەتیف، بەڕێوەبەریی پۆلیسی سۆران، سوپاس و دەستخۆشی لە هاووڵاتیان كرد كە هاوكار و هەماهەنگ بوون بۆ پاراستنی ئەمنییەتی دەڤەری سۆران، هاوكات دەستخۆشی لە سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیس كرد كە لەسەرجەم بۆنەكاندا بەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستانە، ئەركی خۆیان بەبێ ماندووبوون جێبەجێكرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە