شەقامێکی سەرەکی چوونە ناو سلێمانییەوە دادەخرێت

شەیری بکە لە:
شەقامێکی سەرەکی چوونە ناو سلێمانییەوە دادەخرێت

ڕێگەی تاسڵوجە - سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی شەقامی تاسڵوجە ئاگادار دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەیەکە بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی لەژێر چاککردن و نۆژەنکردنەوەدان، ئەمەش زۆرجار ئاستەنگ و قەرەباڵغی دروست دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانیش پێشتر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی 10-6-2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە شەقامی بابان، شەقامی سەرەکی تاسڵوجە، لە پردی تاسڵوجە تا کۆتایی بازاڕەکە بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا دادەخرێت.

زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، شۆفێران دەتوانن شەقامی تاسڵوجەی کۆن بۆ هاتووچۆ بەکاربهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: