
ژماردنی پارەی هاوکاری هاوپەیمانان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە هاوكاریی دارایی هاوپەیمان بۆ مانگی پێنج، بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی لیوا هاوبەشەكان دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەكە: پاش ڕاوێژ و گفتۆگۆی ڕاوێژكارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دوای ڕەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا ئەو بڕە هاوكارییەی كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ لیوا هاوبەشەكانی پیادە دابین دەكرێت، ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی پێشمەرگە و لەو ڕێیەوە بڕی هاوكارییەكە وەك خۆی بەبێ دەستكاریكردن بدرێت بە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بڕی هاوكارییەكە بۆ هەر پێشمەرگەیەك 214 هەزار دینارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، بەیانی چوارشەممە، 11-6-2025، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت و دوای ئەنجامدانی ڕێكارەكان، لە ڕۆژی پێنجشەممە 12-6-2025، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، کاتژمێر 02:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوکارییەکەی هاوپەیمانان خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە.
- ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، هەموو مانگێک لە 8 تاوەکو 10ی هەمان مانگ هاوکارییەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە هاوکارییەکە ئەم مانگە چەند ڕۆژێک دواکەوت و سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25ـی مانگی ئایاری ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواوکرد و لیستی هاوكاریی مانگی پێنجی لیواكانی پیادەی ڕادەستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كرد.
زانیاریی زیاتر: 61 هەزار و 375 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج لەڕێگەی سیستمی هەژماری من وەردەگرن، كە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەرەوپێشچوونی سیستمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکان جێگیر دەبێت