وێنە- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە یەکێک لەو ماڵانەی بەر لافاو کەوتوون لە پارێزگای دهۆک، شۆرتی کارەبا دروستبووە و بەهۆیەوە مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ سێ کەس بەرزبووەوە.
لێدوانی فەرمی: بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئەمشەو لە گەڕەکی ڕەزا، خانوێک کە بەر لافاو کەوتبوو، شۆرتێکی کارەبایی تێیدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵی گیانی لەدەستداوە."
زانیاری زیاتر: تاوەکو ئێستا بارانی بەخوڕ لە شاری دهۆک بەردەوامە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کارکردن بۆ ئەوەی مەترسییەکان کەم بکرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو لە دهۆک دوو گەنج گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 ماڵ زیانیان بەرکەوت و پارێزگاری دهۆکیش بۆ سبەی چوارشەممە پشووی فەرمی ڕاگەیاند. ئەو دوو گەنجەی گیانیان لەدەستداوە هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە