
دیمەنی زێڕ لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
جوڵەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا لە عێراق کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروست کردووە، وتەبێژی زێڕینگەرانی هەولێر دەڵێت 'نرخی یەک مسقاڵ زێڕ 10 هەزار دیناری چووەتە سەر'.
وێنە گەورەکە: نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، شارەزایانی بواری ئابووری و زێڕ پێیانوایە کە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمکردنەوەی کارمەندەکان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و چەند باڵیۆزخانەیەکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییان لەسەر نرخی زێڕ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: وریا مەلا یاسین، وتەبێژی زێڕینگەرانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 330 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 373 دۆلار.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی زێڕینگەرانی هەولێر وتیشی: تەنیا لە 24 کاتژمێردا 10 هەزار دینار نرخی مسقاڵێک زێڕ بەرز بووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 660 بۆ 663 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکە بووە بە 670 بۆ 673 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا داوای گۆڕینی پلەی وەزیفی زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری کوردستان دەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکان جێگیر دەبێت