لە زاخۆ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەنیاز بوو لە جەژن پارەی ساختە بخاتە بازاڕ

شەیری بکە لە:
لە زاخۆ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بەنیاز بوو لە جەژن پارەی ساختە بخاتە بازاڕ

دیمەنی دۆلارە ساختەکان. وێنە؛ پۆلیسی زاخۆ

ئاڤا نیوز

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە بەنیاز بوو لە ڕۆژانی جەژن دۆلاری ساختە بخاتە بازاڕ.

چیرۆکی سەرەکی: تۆمەتبارێک بە ناوی (ر، خ، م) کە دانیشتووی زاخۆیە و بڕی پێنج هەزار و 300 دۆلاری ساختەی لە وڵاتێکی بیانی هێنابوو ، ئامادەکاری بۆ ئەوە کردبوو سوود لە هاتنی گەشتیاران و قەرەباڵغی بازار لە ڕۆژانی جەژن وەربگرێت و ئەو دۆلارە ساختەیە لە بازاڕ ساغ بکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: مقەدەم ئەحمەد ڕەمەزان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ گوتی: لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی پۆلیسی زاخۆ، توانرا ئەو تۆمەتبارە ئاشکرابکرێت و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکرا و دەست بەسەر دۆلارە ساختەکەکانیش گیرا.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ، تۆمەتبار بە مادەی 280ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر کراوە و ڕەوانەی دادگا کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: