
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
ئاڤا نیوز
هەواڵی گیانلەدەستدانی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە ڕەتدەکرێتەوە و باڵیۆزی عێراقیش لە ئوردن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ناوبراو نەخۆشەو سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بۆ چارەسەر.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-6-12، بەشێکی زۆر لە ماڵپەڕە هەواڵییەکان و هاووڵاتیانی ئاسایی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراقیان بەهۆی جەڵتەیەکی مێشک لە نەخۆشخانەیەکی ئوردن بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە و سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق دوورە لە ڕاستیەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەرزنجی، دۆخی تەندروستیی ناوبراو تەواو نییە، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی نەخۆشخانەی کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لەلایەکی دیکەوە: کەسێکی نزیک لە عەللاوی ڕایگەیاند، کە دۆخی تەندروستیی ناوبراو باشە و دوای 10 ڕۆژی دیکە دەگەڕێتەوە بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کۆچی دوایی حەمزەی کوڕی، ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، بەهۆی خەم و پەژارەوە تووشی دۆخێکی دەروونیی خراپ ببوو، تووشی شۆکێکی گەورە ببوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد