
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشدارییان لە پرسەی کۆچکردوو کەریم شەنگالی کرد
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداریی پرسەی كەریم شنگالی، كەسایەتیی دیاری سیاسیی هەرێمی كوردستان دەكات و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی لە پرسەكە دەردەبڕن.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 10-6-2025 کەریم شنگالی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
چیرۆكی سەرەكی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-6-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆکوەزیران سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.
زانیاریی زیاتر: بنەماڵەی کەریم شنگالی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت لە پرسەکە دەربڕی.
باكگراوند: كەریم شنگالی، ناوی تەواوی عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵایە، یاساناس و سیاسەتمەدار بوو، لە ساڵی 1950 لە شاری مووسڵ لەدایک بووە. ساڵی 1971 به‌كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵانی (1971-1973) له شاری به‌غدا به پیشه‌ی پارێزه‌رییه‌وه سەرقاڵ بووه، ساڵی 1975 له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته و‌ڵاتی ئێران و بووەتە ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاواره‌كانی باشووری كوردستان له و‌ڵاتی ئێران.
- ساڵی 1968 په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵانی (1993-1994) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
- ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی، بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵه‌كانی 2001، 2006، 2009، 2012 و 2014 و له كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
- ساڵی 2010 لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به ڕاوێژكار له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە