هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی کشتوکاڵی فراوان دەکەن

شەیری بکە لە:
هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی کشتوکاڵی فراوان دەکەن

واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، لەگەڵ ئاڵای کوردستان و هۆڵەندا

ئاڤا نیوز

 

ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی باڵای حکومی لەبواری وەبەرهێنان و کشتوکاڵ لەگەڵ چەندین کۆمپانیا لە کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی هۆڵەندا بەشدارییان کردووە، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، هەرێمی کوردستان لەگەڵ هۆڵەندا ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی فراوانی کشتوکاڵی دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 10-6-2025، لە شاری لاهای، شاندێکی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا، سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی شارەكانی هەرێمی كوردستان، دەیان بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستان، چەندین گرێبەستی گرنگی بواری پەرەپێدانی كشتوكاڵی لەنێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و هۆڵەندا واژۆكراون.

 


لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامدراون، یەکێکیان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و ئەوەی دیکەیان لەگەڵ جێگری وەزیری کشتوکاڵی هۆڵەندا بووە، میوانداریمان پێشکەش کردن بۆ کوردستان و ئەوانیش ئامادەییان دەربڕی و دێن بۆ کوردستان.

 

- وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەش دەڵێت: داوامان لە هۆڵەندییەکان کردووە وەبەرهێنان لە کەرتی ژینگە و ئاوی کوردستان بکەن، ئامادەییان دەربڕی کە بێنە کوردستان. هاوکات داوامان کردووە سوود لە ئامێرە کشتوکاڵییەکانی ئەوان وەربگرین، چونکە لەو بوارە لە پێشەوەی وڵاتانی جیهانن و لەو بوارەش ئامادەییان دەربڕیووە و پێشکەوتووترین ئامێری کشتوکاڵی بە تەکنۆلۆژیای نوێ لە کوردستان بەکاردەهێنن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆڵەندییەکان لە هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری هاوبەش و سەربەخۆی گەورەیان هەیە. بۆ نمونە ئەو پەتاتەیەی لە ئاکرێ دەچێنرێت و پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات و دیارترین چپسی پەتاتەی لێ دروست دەکرێت، بنەتۆیەکەی لە هۆڵەنداوە هێنراوە. ئەمەش بەپێی وتەی بەرگەشت ئاکرەیی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: