زانیاریی ئاڤا: ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە دوورگەیەكی یۆنان گیریان خواردبوو، ڕزگار دەكرێن
- هەواڵ
- 12 حوزەیران

وێنەی بەشێک لەو هاووڵاتییانەی لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردبوو
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە لە دوورگەی سیمییەی سەر بە وڵاتی یۆنان گیریان خواردبوو، لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازیی یۆنانەوە ڕزگار دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 30 کۆچبەری کورد کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوتبوون، بەر لەوەی بگەنە شوێنی مەبەست، لە دوورگەی (سمییە-Symi ) سەر بە وڵاتی یۆنان، بۆ ماوەی زیاتر لە شەو و ڕۆژێک گیریان خوارد و نان و ئاویش لەلا نەمابوو، ئاڤا وەک تاکە دەزگای میدیایی ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، دوای ئەوەی کۆچبەرە کوردەکان پەیوەندییان بە کەسوکاریان و ژمارەیەک چالاکوانی مافی پەنابەران لە ئەوروپا کرد، هەوڵەکان چڕکرانەوە بۆ گەیاندنی دەنگیان، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەو و ڕۆژێک بەسەر مانەوەیان لە دوورگەکە، دواجار ڕێکخراوێکی خێرخوازیی یۆنان بڕیار دەدات بەدەنگیانەوە بچێت و ڕزگاریان بکات.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئاڤا دەنگی ئەو کۆچبەرانەی کە گیریان خواردووە، گەیاندە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڵێنی دا بەدواداچوونی جددی بۆ وردەکاری بابەتەکە بکات و بەدەنگیانەوە بچێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە