گەشتە ئاسمانییەکان لە ئوردن و سووریا و لوبنان ئاسایی بوونەوە

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئوردن و سووریا و لوبنان ئاسایی بوونەوە

دیمەنی فڕۆکەخانەی لوبنان

ئاڤا نیوز


دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی هەریەک لە ئوردن و سووریا و لوبنان، ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی گەشتی ئاسمانییەکاندا کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی مووشەکی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەشێکی زۆری وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەنێو خۆ و دەرەوە ڕاگرت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ خۆپارێزی لە هەر مەترسییەک کە لە ئەنجامی گرژییەکانی ناوچەکە سەریهەڵداوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی شارستانیی سووریا کردنەوەی تەواوەتیی ئاسمانی سووریای بەڕووی جموجوڵی فڕۆکەوانیی شارستانیدا ڕاگەیاند و جەختیشی کردەوە کە ئاسمانی سووریا ئارامە و بەردەستە بۆ بەکارهێنان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

 

لەلایەکی دیکەوە: دەستەی ڕێکخستنی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئوردن لە بەیانی ئەمڕۆوە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتی ئاسمانییەکاندا کردەوە.

 

لە هەمان کاتدا: فایز ڕەسامنی، وەزیری کارە گشتییەکان و گواستنەوەی لوبنان، کردنەوەی ئاسمانی لوبنانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی شارستانی ڕاگەیاند.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئاسمانی عێراق بەڕووی هەموو گەشتەکاندا تا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ بە داخراوەیی دەمێنێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گواستنەوەو ژێرخانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانیان بۆ عێراق و ناوچەکە تاوەکو 16ی ئەم مانگە ڕاگرتووە. هاوکات بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکانی گەشتەکانیان بۆ عێراق و ئێران و سووریاو ناوچەکە تا کاتێکی نادیار دواخستووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ