ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات؛ بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە
- هەواڵ
- 15 حوزەیران

گرافیکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ڕۆژە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بەردەوامە، ئەمڕۆ بۆردوومانی چڕ لە هەردوولا بە فڕۆکە و درۆن و مووشەکی بالیستی هەبوو .
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و نوێترین زانیارییەکان ئەمانەن:
٠ ئیسرائیل فرۆکەخانەی مەشهەدی بۆردوومان کرد، کە دوورترین هێرش بووە لە سەرەتای شەڕەوە ئەنجامی بدەن. مەشهەد دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لەسەر سنووری تورکمانستان.
٠ سەرچاوە ئێرانییەکان دەڵێن سیخوڕەکانی مۆساد لەناو ئێران فڕۆکەخانەی مەشهەدیان کردووەتە ئامانج، نەک لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە بووبێت، بەڵام بەگوێرەی ڤیدیۆکان بێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە شاری مەشهەد خراوەتە کار و بەرپەرچی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە. سوپای پاسدارانیش دەڵێت هیچ زیانێک بەر فڕۆکەخانەکە نەکەوتووە.
٠ ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ شاری ئایینی قومی بۆردوومان کردووە و سێ شوێنی شارەكەی بەئامانج گرتووە.
٠ هەر ئەمڕۆ ئیسرائیل لەناو تاران باڵەخانەیەکی لە نزیک باڵیۆزخانەی عێراق بۆردوومان کرد، ناسر عەبدولموحسین، باڵیۆزێ عێراق لە ئێران دوای بۆردوومانەکە ڕایگەیاند سەرجەم دیپلۆماتکارەکانیان سەلامەتن.
٠ ئیسرائیل بە درۆن بارەگای پۆلیسی تارانیشی بۆردوومان کرد. سوپای پاسدارانیش ئەمڕۆ کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای سەربازی پشتڕاست کردەوە کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە کوژراون.
٠ میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناو تاران تەقێنراونەتەوە.
٠ ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لەسەر زاری دوو سەرچاوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک زانای ئەتۆمی ئێران بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کوژراون، بەمەش ژمارەی زانا ئەتۆمییە کوژراوەکان گەیشتووەتە 14 کەس. لە ئەسفەهانیش ئیسرائیل بنکەیەکی ئەتۆمی کردووەتە ئامانج.
٠ ئێرانیش دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە 70 مووشەکی بالیستی ئیسرائیلی بۆردوومان کرد. میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن بۆردوومانەکانی ئێران وێستگەی کارەبای حەدێرە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی نەتەنیاهۆیان لە قەیسەریە کردووەتە ئامانج.
٠ لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران تاوەکو ئێستا زیاتر لە 128 کەس کوژراون و زیاتر لە 900 کەسی دیکەش بریندار بوون. ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلیش بەهۆی مووشەکەکانی ئێران گەیشتووەتە 13 کەس، 380 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت