
دیمەنی دووکەڵی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر مەشهەد
ئاڤا نیوز
لە سێیەم ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هێرشەكانی ئیسرائیل گەیشتە شاری ئایینی مەشهەد لەوپەڕی سنوورەكانی ئێران، ئەوەش دوورترین ئامانجە كە لە سەرەتای شەڕەكەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێكرابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بەوە كردووە كە دوو شوێن لە شاری مەشهەد لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، كراونەتە ئامانج؛ فرۆكەخانەی مەشهەد و شوێنێك لە شەقامی 17ـی شەهریوەر، قەبارەی هەردوو تەقینەوەكە، ترس و دڵەڕاوكێی لەلای دانیشتووانی شارەكە دروستكرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: سەرچاوە ئێرانییەکان باس لەوە دەکەن کە شانە سیخوڕییەکانی مۆساد لە ئێراندا فڕۆکەخانەی مەشهەدیان کردووەتە ئامانج، نەک لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی یاخود درۆنی ئیسرائیلییەوە بۆردومان كرابێت.
پێدراوە ڕاستییەكان: بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆکان بێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە شاری مەشهەد خراوەتە کار و بەرپەرچی هێرشەکانی ئیسرائیل دەداتەوە، سوپای پاسدارانیش دەڵێت هیچ زیانێک بەر فڕۆکەخانەکە نەکەوتووە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەوەی مەزاری ئیمام ڕەزا، یەكێك لە ئیمامە پلە باڵاكانی پەیڕەوانی شیعەمەزهەبی لەخۆگرتووە، مەشهەد بە یەكێك لە شارە ستراتیژی و گرنگەكانی ئێران دادەنرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەكردووە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ ئیسرائیل شاری ئایینی قومی بۆردوومان کردووە و سێ شوێنی شارەكەی بەئامانج گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
چارەخوازانی پێشمەرگە و کەسوکاریان ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو