ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای پەرلەمانی کوردستان، پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی کرد و بڕیارەکەی بە "نادەستووری" ناوبرد، هەروەها هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد، لەبەرامبەردا پارتی چەند مەرجێکی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هەیە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خورشید، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی کەرکووک – گەرمیان ڕایگەیاند: پارتی هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، ئەگەر ئیرادەیەکی دەرەکی بەسەر ئیرادەیەکی کوردستانی نەسەپێنرێت، بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین.
چارەسەرەکان: پارتی بە چەند مەرجێک بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە ئەمانەن:
- چارەسەرکردنی کێشەی پەنجەمۆری 20%ـی دەنگدەران، کە 232 هەزاریان دەنگدەری پارتین
- كۆمیسۆن پێداچوونهوه به بڕیاری دابەشکردنی كورسییهكان بازنەکانی هەڵبژاردن بکات
- پرۆسهی ههڵبژاردن له بارهگای دەستەی كۆمیسۆن له ههرێمی كوردستان جێبهجێ بكرێت
- ئامادهبوونی نوێنهری پسپۆڕی ههرێمی كوردستان له بواری تهكنهلۆژیای ههڵبژاردن له سهنتهری تهكنیكی كۆمسیۆن، پێویستە ئەو نوێنەرە دهسهڵاتی پێویستی ههبێت بۆ ئهنجامدانی ئهركهكانی له ههموو قۆناغهكانی ههڵبژاردندا
- ئهنجامی ههڵبژاردن لهسهرجهم وێستگهكانی دهنگدان هاوكات لهگهڵ ڕاگهیاندنی ئهنجامی بهرایی ههڵبژاردندا لە سایتی كۆمیسۆن بڵاوبكرێتهوه
لەلایەکی دیکە: پارتی هەڕەشەی کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق کرد، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی خاڵەکانی ڕێكکەوتنی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، بۆ ئەمەش پارتی کارتەکانی خۆی خستووەتە سەر مێزەکە، پارتی جگە لە پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ موقتەدا سەدر، دەیەوێت جارێکی دیکە بچێتەوە نێو هاوپەیمانیی سێقۆڵی نێوان پارتی، سەدر و سوننە، ئاڤا زانیویەتی، هەفتەی ڕابردوو حەلبووسی لە هەولێر بووە و تاوتوێی جووڵەیەکی نوێ کراوە بۆ زیندووکردنەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی.
بابەتی ستراتیژی: پارتی داوا دەكات دادگەی فیدراڵی كار بە ماددەی 45ـی یاساکەی خۆی بکات بۆ هەموارکردنەوەی (11) بڕیاری دادگەی فیدراڵی کە دژی هەرێمی کوردستان دەركراوە، ماددەكە دەسەڵات دەداتە سەرۆكایەتیی دادگە بڕیارەكانی پێشووی هەموار بكاتەوە.
مەرجەکان: دوای ئەوەی پارتی هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد، بە بەرپرسانی عێراقی ڕاگەیاندووە کە بە چەند مەرجێک ناکشێتەوە، کە ئەمانەن:
- گەرەنتی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکرێت
- هێرشەکانی سەر هەولێر ڕابگیرێن
- دڵنیاییدان لە زیادەڕەوینەکردن بۆ سەر دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان
- هەموارکردنەوەی بودجە و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز
- پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای فیدراڵی
- گەرەنتیکردنی ناردنی شایستە داراییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 11 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد