
ئاڤا نیوز
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت سنووردار کراون و بڕیارە ئەمشەو بەتەواوی بکرێتە ناوخۆیی، ئەوەش مانای وایە ناتوانرێت پەیوەندی بەدەرەوە بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی قسەی بەکارهێنەرانی ئێران کە قسەیان بۆ میدیاکان کردووە، لە دوێنێوە ئینتەرنێت لە تارانی پایتەخت تووشی پچڕانی بەرفراوان بووەتەوە، کوالێتییەکەشی زۆر دابەزیوە و زۆر خاو بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی خێرایی ئینتەرنێت کاتییە، ئامانج لێی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییانەی ئیسرائیلە کە ژێرخانی دیجیتاڵیی ئێران دەکەنە ئامانج.
وتەبێژی حکومەتی ئێران دڵنیاییشیداوە لەوەی کەی هەڕەشە ئەمنییەکان تەواو بوون، ئەوانیش ئینتەرنێت ئاسایی دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکان باس لەوە دەکەن ئەمشەو خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەموو شارەکانی ئێران دەگۆڕدرێت بۆ تۆڕی نیشتمانیی ناوخۆیی، ئەوەش مانای وایە تەنیا لە ناوخۆ ئیش دەکات و بەکارهێنەران ناتوانن وێنە و ڤیدیۆ بۆ دەرەوە بنێرن، هەروەها ناتوانن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی بە خەڵکی دەرەوەی ئێران بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە