وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە چارەیەک بۆ ئەو کەسانە دادەنێت کە لە دەرەوەی وڵات ماونەتەوە
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەک هاووڵاتی لە تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە هەوڵی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە فرۆکەخانەکان گیریان خواردووە، ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانیان گەڕێنراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕووی هاتووچۆی فڕۆکە داخراوە، ئەمەش گرفتی بۆ هاتووچۆی ئەو هاووڵاتییانە دروستکردووە کە لە دەرەوەی وڵاتن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە. ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەدان.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخاڵق محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەموو ئەو هاونیشتمانیانەی کە پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی هاوکارییەوە کردووە یاخود فۆڕمی خۆتۆمارکردنی ئۆنلاینیان پڕکردووەتەوە بۆ گەڕانەوەیان، دەتوانن بە چەند هەنگاوێک فیزای تورکیا وەربگرن:-
٠ سەردانی باڵیۆزخانە یان نوێنەرایەتیی تورکیا بکەن لەو وڵاتەی ئێستا تیایدان و ڕاستەوخۆ ڤیزای ترانزێتی سێ ڕۆژی وەردەگرن، لەوێشەوە بە ڕێگەی وشکانی دەتوانن بێنەوە کوردستان.
٠ پێویستە تکتی گەشتەکەت بە یەكێک لە هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا بێت و هەر فڕۆکەخانەیەک دیاری بکەیت ئاساییە.
٠ پێویستە ئاگاداریی ئەوە بیت کە تەنیا 72 کاتژمێر دەتوانین لە تورکیا بمێنیتەوە.
٠ ئەگەر پاسپۆرتی وڵاتێکی دیکەت هەیە پێویستە پاسپۆرتە عێراقییەکەشت لەگەڵ خۆتدا ببەیتە نوێنەرایەتییەکان بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لەکار ئاسانییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کارئاسانییە کاتییە و تەنیا تاوەکو کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەڵگرتنی کۆت و بەندەکان کاری پێدەکرێت و دواتر دۆخەکە ئاسایی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی بە ئێسک و پروسکی مرۆڤەوە دەستگیرکرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە لیستی بودجەی وەبەرهێنان ناوی هەرێمی کوردستان دەسڕێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: دەست لەناوچە داگیرکراوەکان هەڵناگرین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی بە ئێسک و پروسکی مرۆڤەوە دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: دەست لەناوچە داگیرکراوەکان هەڵناگرین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت ڕێگری لە هاوردەکردنی تۆیۆتای چینی نەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران