نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران

شەیری بکە لە:
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران

دیمەنی زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

ئاڤا نیوز

لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی سنووری ناحیەی شەمامکدا دابەش کران.

چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا بەپێی سنووری شارەوانیەکانیان بەردەوامە، لە دوایین چالاکیشدا سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر تیروپشکی بۆ نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری ناحیەی شەمامک کرد.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لە ڕێورەسمێکدا لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شارەوانییه‌كانی هەولێر، بە تیروپشک دەستکرا بە دابەشكردنی هەزار و 954 پارچە زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی شه‌مامك.

باکگراوند: ڕۆژی 27ـی ئاداری 2024، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، لەم چوارچێوەیەشدا نزیکەی 485 هەزار کەس لە سنووری شارەوانییەکانیان لێی سوودمەند دەبن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: