
دیمەنی شاری کەرکووک. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک، ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا و تێیدا کەسێک لەلایەن مامییەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکوک، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە کە لەنێوان مام (بکوژ) و برازاکە (کوژراو)ـدا هەبووە، کە دواجار بووەتە هۆی ئەوەی مامەکە برازاکەی کوشتووە.
زانیاریی زیاتر: پۆلیسی کەرکوک ڕاشیگەیاند کە هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی عروبە توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، هاوکات تەرمی کوژراوەکەش بۆ ئەنجامدانی توێکاری و ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی بە سوپای سووریا ڕەتدەکاتەوە