جێگری پارێزگاری نەینەوا: كارئاسانی پێویست بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەكەین
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

دیمەنی شاری موسڵ. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
جێگری پارێزگاری نەینەوا پشتیوانیی دەسەڵاتی خۆجێیی پارێزگاكەی بۆ نووسینگەی ماددەی 140 دەربڕی و هانی هەموو كوردانی دانیشتووی پارێزگاكەشی دا، داتا و زانیارییەكانیان نوێ بكەنەوە.
وێنە گەورەكە: مانگێك لەمەوبەر، بەمەبەستی ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، لەسەر داوای لایەنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140، نووسینگەی جێبەجێكردنی كارەكان لە شاری مووسڵ كرایەوە، بڕیاربوو نووسینگەكە لە شنگال بكرێتەوە، بەڵام لیژنەی باڵا بڕیاری دا شوێنی نووسینگەكە لە مووسڵ بێت.
چیرۆكی سەرەكی: سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا، كە لەسەر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە نەینەوا، پۆستی جێگری پارێزگاری لەئەستۆ گرتووە، سەردانی نووسینگەی ماددەی 140ـی كرد كە لە پارێزگای نەینەوا كراوەتەوە.
لێدوان فەرمی: سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، لەو دیدارەدا میكانیزمی قەرەبووكردنەوەی دوورخراوانی ئەو ناوچانەیان باسكردووە كە ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كارئاسانیی پێویست بۆ ئەو پرسە بكرێت و دیوانی پارێزگای نەینەوا ئامادەی هەرجۆرە هاوكاری و پاڵپشتییەكە بۆ ئاسان ڕاییكردنی كاروبارەكان.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەری نووسینگەی ماددەی 140 لە پارێزگای نەینەوا دووپاتی كردەوە، مامەڵەی هاووڵاتیان پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییە كارپێكراوەكان لە زووترین كاتدا ڕایی دەكرێت، بەو ئامانجەی پەنابەران بە ماف و شایستەی خۆیان بگەن.
بۆچی گرنگە: بە كردنەوەی نووسینگەی جێبەجێکردنی کارەکانی ماددەی 140 لە پارێزگای موسڵ، كوردانی 9 ناوچە سوودمەند دەبن و كارئاسانی بۆ دانیشتوانی ناوچەکانی: شەنگال، شێخان، زوممار، دیبەگە، گوێڕ، قەراج، زێلکان، کەلەکچی و مەخمور، دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی بە ئێسک و پروسکی مرۆڤەوە دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی بە ئێسک و پروسکی مرۆڤەوە دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: دەست لەناوچە داگیرکراوەکان هەڵناگرین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت ڕێگری لە هاوردەکردنی تۆیۆتای چینی نەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەش کران