ئێران هۆشدارییەکی تووند بە ئەمریکا دەدات: بەشداریی جەنگ بکات هەموو ڕێگایەک دەگرینەبەر
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

دیمەنی ئاڵای ئیسرائیل لەپێش باڵەخانەیەکی بەرکەوتوو بە مووشەکی ئێرانی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشدارییەکی تووند بە ئەمریکا دەدات سەبارەت بە دەستوەردانی لە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل و ڕێدەگەیێنێ، بۆ بەشداریکردن لە خۆیان هەموو ڕێگایەک دەگرنەبەر.
وێنە گەورەکە: شەڕی قورسی ئیسرائیل و ئێران حەوتەم ڕۆژە بەردەوامە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش لە فراوانبوونە، مەترسی هەیە ئاگری جەنگەکە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە بەتایبەت بە بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگەکە، کە ئێستا جیهان چاوەڕێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپە لەمبارەیەوە.
لێدوانی فەرمی: سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: " ئامۆژگاری ئەمریکا دەکەین بەشداری جەنگ نەکات، ئەگەر ئەمریکا بە هاوکاریکردنی ئیسرائیل بەشداری ئەم جەنگە بکات، ئەوا هەموو ڕێگایەک دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە خۆمان".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەشداریکردنی ئەمریکا لەم جەنگە لە ئانوساتدایە. ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردووتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە نهێنی بڕیاری بەشداریکردنی لە هێرشکردنە سەر ئێران داوە و یاریدەدەرەکانیشی لە بڕیارەکە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانی دەستپێکردنی هێرشەکانی دەرنەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی