
ئاڤا نیوز
هەریەکە لە سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا چینییەکەی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا. و جەختیان کردەوە کە باشترین بژاردە بۆ ئیسرائیل و ئێران گەڕانەوەیە بۆ چارەسەی دیپلۆماسی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 2025-06-19، هەریەکە لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و شی جین پینگ، سەرۆكی چین لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران کرد و جەختیان لەوە کردەوە، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زەبری هێز چارەسەر ناکرێت.
لێدوانی فەرمی: یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ڕووسیا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە ڕایگەیاند:
٠ شی جین پینگ، سەرۆكی چین بە پووتینی ڕاگەیاند، هەوڵەکانی نێوەندگیری ڕووسیا لە ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
٠ هەردوو وڵات بە تووندی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەن و دەڵێن هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
٠ پووتین، هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیریکردن لە شەری ئیسرائیل و ئێران دووپاتکردەوە.
٠ هەردوولا جەختیان کردەوە کە باشترین بژاردە بۆ ئیسرائیل و ئێران گەڕانەوەیە بۆ چارەسەی دیپلۆماسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی