وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزەکانی سنووری هەڵەبجە ڕەتدەکرێتەوە
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

دیمەنی جووڵەی یەکێک لە مەرزەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە وەستانی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری دەکات لە مەرزەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و ئێران.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەشێک لە میدیاکان وا بڵاوکرایەوە گوایە ئێران دەروازە سنوورییەکانی بەشێوەیەکی کاتی داخستووە و تەنها مەرزە نێودەوڵەتییەکانی باشماخ، پەروێزخان و حاجی ئومەران کراوە دەبن.
لێدوانی فەرمی: حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، بە ئاڤای ڕایگەیاند" ئەو هەواڵانە ڕاست نین تاوەکو ئێستا هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە مەرزی تەوێڵە و پشتە ئاساییە"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دوو دەروازەی سنووریی فەرمی پشتە و تەوێڵە هەن، بەڵام نێودەوڵەتیی نین و ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 4ـی پاشنیوەڕۆ، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانییان تێدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی