جەنگی ئیسرائیل و ئێران کێشە بۆ کارەبای عێراق دروست دەکات

شەیری بکە لە:
جەنگی ئیسرائیل و ئێران کێشە بۆ کارەبای عێراق دروست دەکات

دووکارمەند لەبەردەم وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا

ئاڤا نیوز

دوای کردنە ئامانجی کێڵگە گازی و وزەییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لەو وڵاتە کەمبووەتەوە، لە هەمانکاتدا بەهۆی گەرمای زۆر و پێویستی هاووڵاتیانی ئێران بە کارەبا، ڕەنگە ئێران نەتوانێت بڕی گاز و کارەبای پێویست بۆ عێراق دابین بکات.

وێنە گەورەکە: لە جەنگی دە ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران و لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل، زۆربەی وێستگە گازی و وزەییەکانی ئێران بەرکەوتوون و وێران بوون، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی گاز و وزە کەم بووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق پێویستی بە 55 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە. بەڵام تەنها 24 هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لە ناوەخۆ بەرهەم دەهێنێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت لە دەرەوە هاوردەی بکات، بۆیە بۆ ئەو پڕکردنەوەیە عێراق چاوی لەدەستی ئێرانە.

ئێران بە دوو شێواز ڕۆڵی هەیە لە دابینکردنی کارەبای عێراق:

1. ناردنی کارەبا بە عامود و کەیبڵ.

2. ناردنی گازی سروشتی بۆ عێراق و عێراق لەڕێگەی وێستگەکانی، کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

زانیاریی زیاتر: لە ساڵێکدا عێراق بایی نزیکەی 4 ملیار دۆلار کارەبا لە ئێران دەکڕێت. ئێستا بەشێکی زۆری پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بێکارەبان. تەنانەت ئەو کارەباییەی لە ئێرانیشەوە هاوردە دەکرێت بەهۆی نەبوونی هێڵی گواستنەوە ناگاتە دەستی هاووڵاتیان، بۆیە کارەبایەکی زۆر بەفێرۆ دەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ