دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیوای ئێرانی بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆم لە ناوبرد

شەیری بکە لە:
دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیوای ئێرانی بۆ بوون بە خاوەنی چەکی ئەتۆم لە ناوبرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی سوپای وڵاتەکەی دەکات بۆ لە ناوبردنی خەونی ئێران بۆ گەشتن بە چەکی ئەتۆم.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ئەمریکا هێرشی کردە سەر هەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئەسفەهان، فۆردۆ و نەتەنز لە ئێران و خاپووری کردن.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیالەوە ڕایگەیاند: ڕێگریمان لە ئێران کرد بگات بە چەکی ئەتۆم و خەون و پلانەکانیمان لە ناوبرد، گەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبووایە بە کاری دەهێنا، سوپاسی سوپای مەزنی ئەمریکا دەکەم بۆ ئەو کارە ناوازەی ڕۆژی ڕابردوو ئەنجامیان دا و سەرکەوتنێکی گەورەیان بۆ ئەمریکا و جیهان تۆمار کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ