ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان دەستگیرکرا

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان دەستگیرکرا

فاتیح ئەڵتایلی، ڕۆژنامەنووس و نووسەری تورک

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی بەناوبانگی تورکیا، بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرا، دواتریش بە بڕیاری دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

چیرۆکی سەرەکی: فاتیح ئەڵتایلی، ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی سەر بە ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا، دوای ئەوەی لە یوتوب چەناڵەکەی خۆی، ئەردۆغانی بە "دیکتاتۆر" ناوبرد، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

لێدوانی فەرمی: یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند: هیچ کەسێک ناتوانێت وشەی ناشرین و بێڕێزی وەک "دیکاتۆر" و دەربڕینی دیکەی ناشایستە بەرامبەر بە سەرۆککۆمارمان دەربڕێت، ئەو جۆرە کەسانە لەژێر پەردەی ڕۆژنامەنووسی، هەڕەشە و بێڕێزی دەکەن.

زانیاریی زیاتر: تونچ دەستگیرکردنی ئەڵتایڵی لە چوارچێوەی یاسایی ناوبرد و گوتی: ئەو سنووری یاسایی خۆی بەزاندووە، پێویست ناکات بە بیانووی پڕوپاگەندەی ئازادی ڕادەربرین، ڕای گشتی بشێوێنن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: