
سنووری پۆڵندا و بیلاڕووسیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە سنووری بیلاڕووسیا-پۆڵەندا گیریان خواردووە، وەك خۆیان دەڵێن: "خواردن و خواردنەوەیان لەلا نەماوە"، نە بیلاڕووسا ڕێگە دەدات بگەڕێنەوە، نە پۆڵەندا دەهێڵێت بچنە نێو سنوورەكانییەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، پێنج كۆچبەری كورد كە خەڵكی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، لە جەنگەڵەكانی نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، داوای هاوكاری و بەدەنگەوە هاتنەوە دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ لە ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا ڕێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا لەڕێگەی وڵاتانی بیلاڕووسیا، سڕبیا و كڕواتیا ئێجگار سەخت بووە و مامەڵەی پۆلیسی پاسەوانی سنوور و ترسناكی ڕێگاكە، سەلامەتی ژیانی كۆچبەرانی خستووەتە دۆخێكی مەترسیدارەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەفتەیەك لەمەوبەر، دەیان كۆچبەری كورد لە ڕێگەی سڕبیا دیارنەماون، كە ویستوویانە بەڕێگەی وشكانی و بەنێو جەنگەڵەكانەوە خۆیان بگەیەننە كڕواتیا، بەڵام دواتر دەنگیان نەماوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: بەپێی زانیارییەكان لەزاری چالاكوانانی بواری مافی پەنابەران، كۆچبەرە كوردەكان لە كڕواتیا دەستگیر كراون و مۆبایل و كەرەستە كەسییەكانیان لێ وەرگیراوە و شكێندراوە، ڕاپێچی گرتووخانە كراون و كەسیش لە دەستگیركردنیان ئاگادار نەكراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چارەسەری کەمئاوی ژمارەیەک بیری ئاوی خواردنەوە لەڕانیە لێدەدرێن
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن