
دیمەنی چەند حەجخوازێکی کورد. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، كۆدەبێتەوە و ڕێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكان دەردەكات.
وێنە گەورەكە: دوای كۆتاییهاتنی وەرزی حەج و گەڕانەوەی سەرجەم حاجییان لە سعوودیە، چاوەڕوان دەكرا لە نزیكترین كاتدا گەشتەكانی عومرە بەڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دەستپێبكەنەوە، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان و ناسەقامگیری دۆخی ناوچەكە، گەشتی عومرە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دواكەوت.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە دیارینەکرابوو، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئاساییبوونەوەی دۆخەكە، دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەن و بەهەموو ئەگەرێكەوە مانگی داهاتوو گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە.
زانیاریی تایبەت: بۆ ئەنجامدانی گەشتی نوێی عومرە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕۆژی یەكشەممە 29ـی حوزەیران كۆدەبێتەوە، ڕێنمایی نوێ بۆ کۆمپانیاكانی حەج و عومرە دادەڕێژێت ، دواتر وادەیەك دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی سەرجەم كۆمپانیاكان كە ژمارەیان 394 كۆمپانیایە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن و گرێبەستەكانی بردنی عومرەكاران واژۆ بكەن، بڕە پارەیەكیش وەك بارمتە دابنێن و لەكاتی دیاریكراودا ئەو بڕە پارەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر هیچ پێشهاتێكی نوێ ڕوونەدات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتەكانی عومرە بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دەستپێدەكەنەوە، ئەمە بە وتەی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژێک پشوو ڕادەگەیێنرێت
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا هۆشداری دەدات؛ پلەکانی گەرما دەگاتە 45 پلەی سیلیزی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەمریکا ترەمپ تووڕە دەکەن و زانیارییەکی زۆر نهێنیی مۆساد ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
24 حوزەیران
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژێک پشوو ڕادەگەیێنرێت
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر لەبارەی گرتەیەکی ڤیدۆیی ڕوونکردنەوە دەدات