ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە

شەیری بکە لە:
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ناتۆ. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بێزاری خۆی لە درێژی ڕاگەیێنراوی کۆتایی و کۆبوونەوەکەی ناتۆ لە هۆڵەندا دەربڕیوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ بە بەشداری 32 سەرۆک و  سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی بەشدار لە ناتۆ لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو، گفتووگۆیان لەسەر زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگریی کرد.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکە وتوویەتی، ئەم هەموو هێزەتان لە کوێ هێناوە، ئاوا کۆبوونەوەی درێژ دەکەن، زوو کۆتایی پێبێنن، زۆر درێژی مەکەنەوە. با هەر دوو کاتژمێر بێ و لەوە زیاتر کێ هێز و تاقەتی هەیە.

زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە شەش لاپەڕە بووە، ترەمپ وتویەتی ئەم هەموو لاپەڕەیەی بۆ چیە، کورتی بکەنەوە و بیکەنە لاپەڕەیەک و پێنج خاڵی گرنگ بنووسن و تەواو، شەش لاپەڕەی بۆ چیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ