
زیرەكی دەستكرد- وێنەی گوزارشت
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك كۆنگرێسمانی هەردوو پارتەكەی ئەمریكا، بەڵێن دەدەن سیستمی زیرەكی دەستكردی چینی لە دەرەوەی دامەزراوە فیدراڵییەكانی وڵات بهێڵنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: گرووپێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە هەردوو پارتی دیموكراتەكان و كۆمارییەكان، لەڕێگەی پرۆژە یاسایێكەوە هەوڵدەدەن زیرەكیی دەستكرد (AI)ـی بەرهەمهێنراوی چین، لە دامەزراوە حكومییەكانی ئەمریكا قەدەغە بكەن و تەنها كۆمپانیا تایبەتەكان بۆیان هەبێت مامەڵەی پێوە بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا لە كێبڕكێی زاڵبوون بەسەر چین لە بواری زیرەكی دەستكرد، پلانێكی تۆكمەی داڕشتووە، سەرەتای پیادەكردنی پلانەكەش ئەوەیە بواری بەكارهێنانی زیرەكی دەستكردی چین لە ناوخۆی ئەمریكا بەرتەسك بكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جۆن مۆلینار، نوێنەری پارتی کۆمارییەکان لە لیژنەی کاروباری چین، لە دەستپێكی دانیشتنێک لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاند: ئەمریكا لە شەڕێکی ساردی نوێدایە و زیرەکی دەستکردیش تەکنەلۆژیای ستراتیژیی سەرەکییە. "ڕەنگە هاوسەنگی هێز لە ئاییندەدا پەیوەست بێت بەوەی كام لایەن وەک پێشەنگی پێشبڕکێی AI دەردەکەوێت."
پەیوەست بەم بابەتە: كۆبوونەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا، دوای پێنج مانگ دێت لە ناساندنی مۆدێلێکی AI کە هەریەك لە کۆمپانیای ئۆپن ئەی و پلاتفۆرمی گووگڵ لە ڕووی کارایی بوارەكە، ڕکابەری دەكەن، بەڵام تێچووی بەرهەمهێنانی لە وڵاتی چین زۆر كەمترە بەراورد بەو نرخەی كۆمپانیاكانی دیكەی بواری بەرهەمهێنانی زیرەكی دەستكرد پێشتر ڕایانگەیاندبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
بۆ چارەسەری کەمئاوی ژمارەیەک بیری ئاوی خواردنەوە لەڕانیە لێدەدرێن
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن