
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی ئێران، ئەمریکا فشارەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە زیادکردووە و دەیەوێت بەزووترین کات بارمتەکان ئازادبکرێن.
وێنە گەورەکە: ترەمپ هیوادارە کۆتایی بەو ململانێیە بهێنرێت کە نزیکەی دوو ساڵ شەڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدوای خۆیدا هێناوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەی ئاشکراکردووە، وڵاتانی نێوەندگیر بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیسرائیل و غەززە و هەردوولاش ئارەزووی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕێککەوتن ئەنجام بدەن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران وادەکات کەشی لەبار دروست ببێت بۆ ئەوەی دانوستان لە غەززەش بکرێت و بەمزوانە هەواڵی خۆش ببیستین.
لەلایەکی دیکەوە: وڵاتانی نێوەندگیر ئەوەشیان ئاشکراکردووە، پێش چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن ترەمپەوە، ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بە وڵاتانی نێوەندگیر کردووە و پێی وتوون، سەرۆک ترەمپ دەیەوێت جەنگ کۆتایی پێبێت و دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە و دواتر حەماس ئامادەیی نیشان داوە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چارەسەری کەمئاوی ژمارەیەک بیری ئاوی خواردنەوە لەڕانیە لێدەدرێن
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن