نێردەی ترەمپ: ئامانجمان پاراستنی حکومەتی سووریایە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران

شەیری بکە لە:
نێردەی ترەمپ: ئامانجمان پاراستنی حکومەتی سووریایە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران

دیمەنی ژمارەیەک هاووڵاتی سووریا

ئاڤا نیوز


لەبارەی دۆخی سووریاوە نێردەی ترەمپ ئاشكرای دەکات، ئامانجی ئەمریکا پاراستنی حکومەتی سووریایە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران و ئاماژە بەوەدەکات، ئەمریکا دەستێوەردان لە حکومڕانی وڵاتەکەدا ناکات.

لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزۆنیدا ڕایگەیاند، ئێمە پابەندین بە ڕێگەدان بە حکومەتی نوێی سووریا بۆ  ئەوەی خۆی بسەلمێنێت، ئامانجمان پاراستنی حکومەتی سووریایە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران.


-ناوبراو لە درێژەیی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، کاری لە پێشینەی ئێمە لە سووریا خۆشگوزەرانی و ئاسایشە نەوک دەستێوەردان لە شێواز و  فۆرمی حوکمڕانی، هاوکات دەشڵێت ئەمریکا سەرنجی لەسەر شەڕەکانی دژی داعش و هەڕەشەی تیرۆر لە سووریا بووە.

 

زانیاریی زیاتر: لە میانەی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سووریا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە دۆخەکە نەدا، لەم چوارچێوەیەدا شرۆڤەکاران بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندبوو، بێدەنگی حکومەتی سووریا کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکایەتیی دەکات، ڕەنگدانەوەی ئەو گۆڕانکارییە بەرچاوانەی پەیوەست بە هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکی ناو خودی سووریاوەیە هاوکات، گرژییەکان دەرفەتی بە حکومەتەکە بەخشی تا پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازە نوێیەکە نیشان بدات و پشتیووانییەکی فراوانی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، هاوکات بێدەنگی سووریا پەیامێک بووە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا کە سووریا نایەوێت ببێتە بەشێك لەم ئاڵۆزییە 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ