دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەنەوە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی دیاریکرد و ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم یاسا پەککەوتووەکان پێداچوونەوەی گشتگیریان بۆ دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: پێش دوو هەفتە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە ماددەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆ، کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی چوارەم - خولی پێنجەمی پەرلەمان لە ڕۆژی هەینیی 2025-06-09 ڕاگەیاند و پەرلەمان کەوتە پشووی فەرمییەوە.

لێدوانی فەرمی: مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دانیشتنەکانی پەرلەمان لە 2025-07-09، دەستپێدەکەنەوە و داوا لە فراکسیۆنەکان دەکەم نیسابی یاسایی تەواو بکەن و دانیشتنەکانی داهاتوو پەکنەخەن.

زانیاریی زیاتر: مەشهەدانی ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵێک یاسا هەیە هیچ ناکۆکییان لەسەر نییە و پەسەندکردنی تەنیا پێویستی بە نیسابی یاسایی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ