زیاتر لە 700 ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر ڕێكارەكانی شیاندنەوەیان بۆ كراوە
- تەندروستی
- 26 حوزەیران

کەسێکی ئاڵوودەبوو بە ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
لە سەنتەرەكانی شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر، تا ئێستا زیاتر لە 700 ئالوودەبوو لە هەرێمی كوردستان، ڕێكاری شیاندنەوەی پێویستیان بۆ كراوە و چارەسەركراون.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان، شەش سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان هەن كە لەنێو چاکسازییەکانی گەوران، ئافرەتان و منداڵان لە شارەكانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر کراونەتەوە، تێیدا؛ چارەسەری پزیشکی، ڕاوێژکاری و خزمەتگوزاریی پشتگیری بۆ گەڕانەوەی ئالوودەبووان بۆ ناو کۆمەڵگە دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا 765 ئاڵوودەبووی ماددەی هۆشبەر، ڕێكاری شیاندنەوەی پێویستیان بۆ كراوە و لە وەرگرتنی چارەسەریی پێویست، سوودمەند بوون و پرۆسەكەش بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەنتەرەكانی شیاندنەوەی ئالوودەبووان، سیستمی چارەسەری بە پشتبەستن بە پرەنسیپە پزیشکی و چارەسەرییە زانستییە جیهانییەکان دەكرێت کە بریتییە لە هۆشیارکردنەوە، پاککردنەوە، بەدواداچوون و گەڕاندنەوەی کەسانی ئاڵوودەبوو بۆ نێو ژیانی ئاسایی کۆمەڵگە.
خاڵە ئەرێنییەكان: لە پاڵ شەش سەنتەری شیاندنەوە، لە هەولێر بەردی بناغەی سەنتەرێكی نوێی هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان دانراوە کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی LDS ـەوە بنیات دەنرێت.
ژمارەكان وادەڵێن: ئێستا چوار هەزار و 636 سزادراو و ڕاگیراو بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەکان لە دامودەزگا چاكسازی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن، كە 911 بازرگانی ماددەی هۆشبەر و 653 بەکارهێنەر خەڵكی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی هەرێمین و هەزار و 507ـیان سزادراون و 56 هێشتا ڕاگیراون و دۆسیەكانیان حوكمی كۆتایی وەرنەگرتووە، لەو ژمارەیەش 99ـیان ئافرەت و منداڵن و زۆرینەی خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی قاوە خێرا ئامادەكراوەكان دەدەن