فوئاد حوسێن: بەغدا دەبێت بودجەی کوردستان بنێرێت و دەستووەردان لە وردەکارییەکاندا نەکات
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
وێنەی دیناری عێراقی - فوئاد حوسێن، جێگری وەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێویست دەکات لە بودجەی ساڵی 2026دا حکومەتی عێراق پابەندبێت بەوەی پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت و دەستوەردان لە چۆنییەتی خەرجکردنی ئەو بودجەیەدا نەکات، چونکە پەرلەمان و حکومەتی کوردستان دوو دامەزراوەی دەستووریین و ئەوان ئەرکی دابەشکردنی بودجەیان لە ئەستۆیە.
وێنە گەورەکە: ناکۆکیی سەرەکیی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە، ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی بە ئامانجی چارەسەرێکی هەمیشەیی کە هەم هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و هەم ناردنی مووچە مسۆگەر بکات.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەمس ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی دەستوور هەموو کاروبارەکان لە عێراق بەشێوەی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێن، بەڵام یاسا بەرکارەکان لە عێراق کۆنن و وەک دەستوور داوای دەکات هەموارنەکراونەتەوە، بۆیەش چارەسەری درێژخایەن بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەیە یاسای نوێی نەوت و غاز دەربکرێت، ئەنجوومەنی فیدراڵ و ئەنجوومەنی فیدراڵی گومرگیش دروستبکرێن.
وتیشی، ئێستا لێکتێگەیشتنێکی ڕوون بۆ ڕادەستکردنی نەوت هەیە، ئەمەش چارەسەرێکی کاتییە تا کۆتایی ئەمساڵ، چارەسەری بنەڕەتی دەرکردنی یاسای نوێی نەوت و غازە، دەستووەردانی حکومەتی عێراقیش لە کاروباری ناوخۆیی کوردستان لەوانەش بابەتی مووچەی فەرمانبەران، ناوی سیانی و وردەکاری دیکە کارێکی ڕاست نییە و نابێت بەغدا دەسەڵاتە دەستوورییەکانی کوردستان پێشێل بکات، کوردستان خۆی حکومەت و پەرلەمانی هەیە و دوای ئەوەی پشکی خۆی لە بودجەی عێراق وەردەگرێت، بەو شێوەیەی بە گونجاوی دەزانێت دابەشی دەکات.
سەبارەت بە گرووپە چەکدارەکانیش وتی، نابێت لەڕێگەی توندوتیژییەوە گرووپە چەکدارەکان ناچار بە چەکدانان بکرێن، بەڵکو دەبێت لەڕێگەی گفتوگۆوە ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت.
هاوکات، هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی یاسای حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان ڕوونە، پێویستە ئێمە لە بەرژەوەندی باڵای عێراق بڕیار بدەین و خاوەن یەک مەرجەعییەتی بڕیاربین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دابەزیون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتیوان سادق: لەم ڕۆژانە کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی کەرکووک - بانیاس.. دەستکەوتێکی ستراتیژی بە تێچوویەکی گەورەوە