هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن

دیمەنی خۆڵبارینی شاری سلێمانی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق کردووە و ئیدارەی گەرمیانیشی گرتووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانیش داوا لە شوفێران دەکات گەشتەکانیان دوابخەن تا ئەو کاتەی خۆڵبارین کۆتایی دێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی ڕادەی بینین، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ شوفێران بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە پێناو سەلامەتی خۆیان پابەندی ببن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شوفێران دەکات، لە کاتی خۆڵبارین خێرایی کەمبکرێتەوە، ڕەچاوی پاراستنی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بکرێت، گڵۆپی تەم داگیرسێنرێت و ماسک بەکاربهێنرێت.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە، هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شوفێران دەکات، تاوەکو دەتوانن ناوچە شاخاوییەکان و ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکار نەهێنرێت و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ