لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
لە سوودان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا  نزیکەی 40 کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنی تووشبوویێک بە پەتای کۆلێرا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

پەتای کۆلێرا لە سوودان بڵاو بووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا لانیکەم 40 کەس گیانیان لەدەست داوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە سوودان ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی گیانلەدەستدان لە ناوچەی دارفۆری سوودانە و بەراورد بە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا خراپترین پەتای کۆلێرایە کە لە وڵاتەکەدا بڵاو بووبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەم ناوچانەی سوودان زیاتر لە دوو ساڵە گیرۆدەی شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێران.

ئەمەش بزانە: کۆلێرا دەبێتە هۆی سکچوونی تووند و ڕشانەوە و گرژبوونی ماسولکەکان، هاوکات تا ئێستا ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور چارەسەری زیاتر لە 2 هەزار و 300 نەخۆشیان کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: