
پزیشکێک لەکاتی نەشتەرگەریدا
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی گشتیی و چاندنی ئەندامانی جەستە، هۆشداری لە نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە دەدات و دەڵێت، ئەو نەشتەرگەرییە گەورەیە و مەترسی هەیە.
وێنە گەورەکە: نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە قەڵەون، هەندێ جاریش وەک جوانکاری دەکرێت، ئەو نەشتەرگەرییە یەکێکیە لە نەشتەرگەریە گەورەکان و هەندێ جار دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا سەعید، ڕاوێژکاری نەشتەرگەریی گشتیی و چاندنی ئەندامانی جەستە بە ئاڤای گوت: نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدە، یەکێکە لە نەشتەرگەرییە گەورەکان، شێوە و کارکردنی گەدە دەگۆڕێت، نەشتەرگەرییەکە مەترسی هەیە.
- لەو نەشتەرگەرییە 75%ی گەدە دەبڕدرێت، ئەمەش کاریگەری زۆر لەسەر نەخۆش دروست دەکات.
- دەبێت نەشتەرگەرییەکە بەپێی ڕێنماییەکان بێت و دەبێت پێش نەشتەرگەری بارودۆخی نەخۆش هەڵبسەنگێنرێت و لیژنە بڕیاری لەسەر بدات.
- پێویستە بڕینی گەدە سنوردار بکرێت و دەبێت تەنیا بۆ هەنێ چارەخواز بەکاربێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕینمایی ژمارە 17ی ساڵی 2023 نەشتەرگەریی بچووککردنەوەی گەدەی ڕێکخستووە، مەرج و ڕێنمایی و ڕێکارەکانی دیاری کردووە و بەدەر لەو ڕێنماییانە ڕێگە بەو نەشتەرگەرییە نادرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
ناسر ڕەزازی و عادل هەورامی پێکەوە گۆرانی دەڵێنەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ چاککرا؛ دەست بە دابەشکردنەوەی دەکرێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دڵزار عابدی موزیکی گۆرانی "سیاچەمانە"ی لەیلا فەریقی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا پێویستە دەستبەرداری خواردنی نۆدڵ ببین؟