فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی بنەسڵاوە لە هەولێر گرفتی نەبوونی تۆڕی پەیوەندییان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی گوندێک لە هەولێر، گرفتی نەبوونی تۆڕی مۆبایل و ئینتەرنێتیان هەیە. قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، با ئاگادارمان بکەنەوە و کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 700 ماڵی گوندی بنەسڵاوەی بچووک لە قەزای بنەسڵاوە لە هەولێر، کێشەی نەبوونی تۆڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێتیان هەیە و لەکاتی لەناکاو گرفتیان بۆ دروست دەبێت و ناتوانن پەیوەندی بە نزیکەکانیانەوە بکەن.
لێدوانی فەرمییەکان:
سامان ساڵح، موختاری گوندەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی نەبوونی تۆڕی پەیوەندی، بەردەوام خزم و کەس و کار گلەییمان لێ دەکەن و دەڵێن فڵان کەس مردوو بۆ نەهاتوون بۆ پرسەکەی، یان هاوڕێییەک، خزمێک نەخۆش دەکەوێت دەڵێن بۆ سەردانمان ناکەن، ئەوان نازانن کە چ کێشەیەکی گەورەمان هەیە.
حوسێن حەسەن، دانیشتوێکی دیکەی گوندەکەیە و دەڵێت؛ نەخۆشی دڵم هەیە جار جار کە دۆخی تەندروستیم تێکدەچێت بەهۆی نەبوونی تۆڕی پەیوەندی ناتوانم تەلەفۆن بۆ نزیکەکانم بکەم بەهانامەوە بێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: جوان ڕەفیق، قایمقامی قەزای بنەسڵاوە بە ئاڤای وت، با لەڕێگەی موختاری گوندەکە نووسراوێک بۆ قایمقامیەتی قەزای بنەسڵاوە بنووسن، کە تێیدا ئاماژە بەوە بکەن گرفتەکەیان چییە و چەند ماڵن، ئێمە کۆمپانیاکانی پەیوەندی ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی بورجێکیان بۆ دابنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بە مەرج 30 ملیار دۆلار بە ئێران دەبەخشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بە مەرج 30 ملیار دۆلار بە ئێران دەبەخشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی یادی 53 ساڵەی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
وێستگەیەکی نهێنیی ئەتۆمی ئێران ئاشکرا دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هاووڵاتییانی هەولێر بۆ خۆپاراستن لە گەرما کڵاو بەکاردەهێنن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دیاردەیەکی فەلەکیی سەرنجڕاکێش: لەوانەیە هەسارەی زەوی کورتترین ڕۆژی مێژوو بەخۆیەوە ببینێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بە مەرج 30 ملیار دۆلار بە ئێران دەبەخشێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی ئەورووپا و ئۆکراینا دادگایەک بۆ دادگاییکردنی پووتین پێکدەهێنن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری سیستانی: عێراق بەدەر نابێت لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن