
دیمەنی جموجۆڵی خەڵک لە غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە سەر پلانێک بۆ ئاگربەستی غەززە ڕێککەوتوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ترەمپ و نەتەنیاهۆ پلانێکی هاوبەشیان بۆ غەززە داناوە کە دەیانەوێت لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕایبگەیێنن.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: ئیمارات و میسر و دوو وڵاتی دیکەی عەرەبی بە هاوبەشی کەرتی غەززە بەڕێوە دەبەن و جێگەی حەماس دەگرنەوە و سەرکردەکانی حەماس کەرتی غەززە بەجێدێڵن و دوور دەخرێنەوە، هاوکات بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکرێن.
پەیمانی ئیبراهیمی فراوانتر دەکرێت و سعوودیە و سووریا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە و بە دوای ئەوانیشدا ژمارەیەک دەوڵەتی عەرەبی دەیکە هەمان هەنگاو دەنێن.
ئیسرائیل بە چارەسەری دوو دەوڵەتی ڕازی دەبێت، بەڵام بە مەرج.
ئەمریکا دان دەنێت بە سەروەریی ئیسرائیل بە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوا.
باکگراوند: ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە و تا ئێستا نزیکەی 60 هەزار کەسی کوشتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە