
نمایشکردنی زێڕ لە بازاڕی زەڕەنگرانی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دەستپێكی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی زێڕ بەرچاو بەرز بووەوە و لەگەڵ وەستانیشی، ڕۆژ بە ڕۆژ زێڕ نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت و لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێك 12 هەزار دینار دابەزیوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 28-6-2025، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21، بە 648 هەزار دینارە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخەكەی نزیكەی 660 هەزار دینار بوو.
لێدوانی فەرمی: دانا وەرتی، گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێكی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، نرخی مسقاڵێك زێڕ تاوەكو 710 هەزار دینار بەرز بووەوە، بەڵام ئێستا نرخەكە دابەزیوە، پێشبینیش دەكرێت تاوەكوو ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بۆ 640 هەزار دابەزێت، ئەمە لە كاتێكدا ئەگەر جەنگ دەستپێنەكاتەوە بەڵام لەگەڵ هەر شەڕ و ئاڵۆزییەك بێگومان نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە.
هۆكارە زانراوەكان: بەپێی گوتەی، گوتەبێژی سەندیكای زێڕنگەرانی هەولێر، دابەزینی نرخی زێڕ چەند هۆكارێكی هەیە ئەمانەی خوارەوەن:-
- سەرۆكی بانكی فیدڕاڵیی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ئەگەری هەڵئاوسان هەیە هەر لە ئەمەش ڕێژەی سووی دانەزاند ئەمەش كاریگەری بۆ دابەزینی نرخی زێڕ هەبوو و تاوەكوو دوو تا سێ مانگی دیكەیش كاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت.
- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی چین و كەنەدا ڕێككەوتوون و گرفتەكانی نێوانیان چارەسەر دەكەن.
- وەستانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش هۆكارێكی دیكەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا