میسر: بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی ساز دەكەین

شەیری بکە لە:
میسر: بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی ساز دەكەین

دیمەنی غەززە دوای بۆردوومان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی میسر دووپاتی دەکاتەوە، دەستبەجێ دوای ئاگربەستی جەنگ لە کەرتی غەززە هەوڵ دەدەین کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانەوەی کەرتەکە ساز بكەین.

وێنە گەورەکە: لە  تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە جەنگ لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستی پێکرد، سەرەڕای ئاگربەستی کاتی بەڵام تاوەکو ئێستا جەنگەکە كۆتایی نەهاتووە و دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەسەر ئاگربەستی نێوان هەردوو بەرە بە نێوەندگێڕیی قەتەر، ئەمریکا و میسر دەستی پێکردووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کرد، دوای ڕاگرتنی جەنگ لە کەرتی غەززە، میسر دەستبەجێ و بە هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتیی دەستپێشخەریی بۆ بەستنی (کۆنگرەی قاهیرە لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ڕێگریکردن لە گواستنەوەی خەڵکی کەرتەکە) دەكات.


لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانیدا ئاشكرای کرد، ئەگەری هەیە لە هەفتەی ئایندە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ