
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی
ئاڤا نیوز
نۆ ئەندامەکەی دادگای فیدڕاڵی کە 19ی ئەم مانگە بەهۆی نیگەرانییان لە سەرۆکی دادگاکە، دەستلەکارکێشانەوەیان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کردبوو، سەرچاوەیەک لە دادگای فیدڕاڵی بە ئاڤای ڕاگەیاند، دادوەرەکان دەستلەکارکێشانەوەکانیان کێشاوەتەوە و بۆسەر کارەکانیان گەڕانەوە، بڕیارە لە یەکەم کۆبوونەوەشدا دادوەرە کوردەکان بەشداریی بکەن و پرسی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی بەهۆکاریی نەخۆشکەوتنەوە ڕەوانەی خانەنشینیی کرد، ئەمڕۆش سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەرکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای 12 ڕۆژ لە پێشکەشکردنی داواکاری دەستلەکارکێشانەوە، ئەمڕۆ دووشەممە (30ی حوزەیران) شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵیی دەستلەکارکێشانەوەکانیان کێشایەوە و بۆ سەر کارەکانیان گەڕانەوە.
لێدوانی فەرمی: هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆمار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەفتەی ئایندە دەستپێدەکەنەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد "پێش دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگا بڕیار بوو دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ و فەرمانێکی وەلائی بۆ دەربكرێت، بۆیە یەکەم دانیشتنی دادگاكە لەسەر ئەم پرسە دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- تەندروستی
- 25 خولەک لەمەوپێش
میوزیك چارەسەری نەخۆشییەكانی خەمۆكی دەكات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوە گەرمەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەتەنیا ناچێت بۆ واشنتن