
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا سزاکانی سووریای هەڵگرت و جەخت لەوە دەکاتەوە دەیانەوێت وڵاتەکە سەقامگیر بێت و بەرەو ئاشتیی هەنگاو بنێت.
وێنە گەورەکە: لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە سعودییە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرین، ئەمەش لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا دایە بۆ ئەوەی دوای 14 ساڵ لە شەڕ و ململانی ناوخۆی وڵاتەکە دووبارە خۆی بوونیاد بنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد بۆ کۆتاییهێنان بە پاکێجی سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتی سووریا.
بەپێی فەرمانەکە، سزا گشتییەکان لەسەر سووریا هەڵدەگیرێن، بەڵام سزاکان بەدیاریکراوی لەسەر ئەم کەس و لایەنانە دەهێڵرێنەوە:
• بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێم و دارودەستەکەی.
• پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ.
• بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان (وەک کەپتاگۆن).
• ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە چالاکیی چەکی کیمیاییەوە هەیە.
• داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە.
• میلیشیاکانی سەر بە ئێران.
ئەمەش بزانە: فەرمانەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە دۆخی سووریا بەهۆی "هەنگاوە ئەرێنییەکانی" حکومەتی نوێی سووریاوە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. هەروەها داوای پێداچوونەوە دەکات بە مانەوەی ناوی سووریا لە لیستی "وڵاتانی پشتیوانی تیرۆر" و پێداچوونەوە بە ناساندنی "دەستەی تەحریر شام" وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
٠ ئامانجی ئەم هەنگاوە یارمەتیدانی سووریایەکی نوێیە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری، لە کاتێکدا لێپرسینەوە لە تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو بەردەوام دەبێت.
باکگراوند: لە کۆتایی ساڵی 2019، دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەر "یاسای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنیی سووریا" کرد، کە بە "یاسای قەیسەر" ناسراوە. ئەم یاسایە، کە لە حوزەیرانی 2020 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سزای تووندی خستەسەر حکومەتی سووریا و هەر کۆمپانیا و لایەنێکی بیانی کە مامەڵەی ئابووریی لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد دا بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- تەندروستی
- 23 خولەک لەمەوپێش
میوزیك چارەسەری نەخۆشییەكانی خەمۆكی دەكات
- تەندروستی
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئایا خواردنەوە گەرمەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەتەنیا ناچێت بۆ واشنتن