
ژمارەیەک پەنابەر لە تورکیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، سەدان هاووڵاتیی عێراقی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی دەرکردن و دیپۆرتکردنەوە دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەسەڵاتدارانی تورکیا مەرج و ڕێکارەکانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان بۆ عێراقییەکان بەجۆرێک توندکردووە، زۆربەی داواکاریی نوێی نیشتەجێبوون و داواکاری ئەو عێراقییانەی ساڵانێکە لە تورکیا دەژین و نیشتەجێن ڕەتدەکرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لەڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: بەهۆی ڕێکاری نوێی تورکیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، دەیان هەزار عێراقی بۆ وڵاتەکەیان گەڕاونەتەوە یاخود گەڕێنراونەتەوە، ئەو عێراقییانەشی کە تاوەکو ئێستا لەتورکیا ماونەتەوە و نیشتەجێی ئەو وڵاتەن بەهۆی پەیوەندی خێزانی، پەروەردەیی، پزیشکی، ئەوانەشی پڕۆژەی بازرگانی و ئابوورییان هەیە و خاوەنی ماڵ و خانووبەرەن لەتورکیا تادێت بەرەوڕووی بژاردەی قورس دەبنەوە.
شێوازی جێبهجێكردن: بەپێی یاسای تورکیا، هاووڵاتییانی عێراق مافی بژاردەی جۆراوجۆری نیشتەجێبوونیان هەیە لەو وڵاتە، لەوانە گەشتیاری، کڕینی مولک و ماڵ، خوێندن، کار و نیشتەجێبوونی خێزان، ئەم بژاردانەش بە جێبەجێکردنی هەندێک مەرج بەدەست دەهێنرێن، لەوانە داهاتێکی جێگیر و بیمەی تەندروستی، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردووشدا، تورکیا مەرجی زیاتری بۆنیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی عێراقی داناوە و تەنیا لەچەند پارێزگایەک و چەند گەڕەکێک بۆیان هەیە نیشتەجێبن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی تورکیا پاساوی خۆی هەیە بۆ گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێکی لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆ و ئابوورییەکەی گونجاو بێت و عێراق ناتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی تورکیا هەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاکانی پێشووی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، نزیکەی 700 هەزار عێراقی لە 12 پارێزگای تورکیا بەپێی ڕیزبەندی لە ئیستەنبوول، ئەنقەرە، سامسون، ساکاریا، یالۆڤا، بورسا، ئەسکیشەهیر، غازی عەنتاب، ئالانیە، گۆرەمێ، بۆلو و کوتاهیا نیشتەجێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- تەندروستی
- 24 خولەک لەمەوپێش
میوزیك چارەسەری نەخۆشییەكانی خەمۆكی دەكات
- تەندروستی
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئایا خواردنەوە گەرمەکان دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پووتین؛ بە فەرمیکردنی زمانی ڕووسی دەکاتە مەرجی ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراینا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەتەنیا ناچێت بۆ واشنتن